هەسەدە راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ سوپای سوریادا گەیشتونەتە رێککەوتن و قۆناغ بە قۆناغ هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریادا رێکدەخرێت، هەروەها جەختیشدەکەنەوە کە رێککەوتون لەسەر یەکلاکردنەوەی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد و زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان کرا.
ئاماژەیان بەوەکردوە، رێککەوتنەکە بریتییە لە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی هەردوولا لە خاڵەکانی بەرکەوتن و هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و دەستپێکردنی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە.
هەروەها پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە لە سێ لیوا پێکهاتووە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، جگە لە پێکهێنانی لیوایەک لە هێزەکانی کۆبانی لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە هێزەکانی کۆبانێ لەگەڵ پارێزگاری حەلەب.
لە بەشیکی دیکەی رێککەوتنەکەدا یەکخستنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر کە سەر بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا دەبێت و لەگەڵ رێکخستنەوەی فەرمانبەرانی حکومی.
هەسەدە راشیگەیاندوە، رێککەوتون لەسەر یەکلاکردنەوەی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد و زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان کرا.
ئامانجی رێککەوتنەکە یەکخستنی خاکی سوریا و بەدیهێنانی یەکگرتنی تەواو لە ناوچەکەدا لە رێگەی پتەوکردنی هاریکاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە.