وەزارەتی بازرگانی عێراق: بەشەخۆراکی ئەمساڵ باشتر دەبێت
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەت پلانی ٢٠٢٤ی داڕشتوە و لە پلانەکدا ماددەکانی بەشەخۆراک جێگیرکراون و لەگەڵ کۆگاکردنی ماددە خۆراکییەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەھۆی کۆگای ستراتیژییەوە بەشەخۆراکی ئەمساڵ باشتردەبێت و ماددەکانی ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بەرەوپێش دەبرێن.
دەشڵێت، چوار ماددە بۆ مانگی رەمەزان زیاددەکرێن ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ پرۆسەی باشترکردنی کۆبونی خۆراک و حکومەت گرنگی بە باشکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە دەدات و ئاسایشی خۆراک بەدیبێت.
وتیشی، لە پلانی ئەمساڵدا وردبینی کاری بریکارەکانی خۆراک لە سەرجەم پارێزگاکان لەخۆیدەگرێت لەگەڵ دڵنیابونەوە لە خێرا دابەشکردنی ماددەکانی بۆ ھاووڵاتیان.