عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ئێران تۆمار دەکات
یەحیا
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی عێراق دەڵێت، ھێرشەکەی سەر ھەولێر پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراقە.
دووپاتیشیدەکاتەوە کە ھەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی ھێرشەکەوە پێکھێناوەو ئەنجامەکەشی بۆ ڕایگشتی و جیھان بڵاودەکەنەوە.