بانکی ناوەندیی بڕیارێک بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار دەردەکات
یەحیا
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
بەگوێرەی نوسراوێكی بانكی ناوەندیی كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكە مۆڵەت پێدراوەكانی كردووە، داواكاری سەرجەم بانكەكان بۆ پێدانی دۆلار بەشێوەی كاش پەسەندكراوە و پێویستی كڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەكات.
هاوكات بانكی ناوەندیی ئیمەیڵێكی بۆ وەرگرتنی داواكارییەكان دیاریكردووە و لەمەولا كڕیارەكان دەتوانن لە ڕێگەیەوە داواكاری پێشكەش بكەن.



