پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند، بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە پارێزگای دیوانیە، سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا و ٣٠ منداڵی دیکە و سێ پیاو توشی ھەناسە توندی بوون.

بەپێی زانیارییەکان، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەی لەسەر کار دوورخستەوە و فەرمانی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکە. 

ھەروەھا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکردووە سەرجەم ئەو کەسانەی کەمتەرخەم بوون لەو رووداوە، لەسەر کار دووربخرێنەوە و ئەو کۆمپانیایەشی کاری دروستکردنی نەخۆشخانەکەی ئەنجامداوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.