رێژەی تاوان و کردەوەی تیرۆرستی لە عێراق بە رێژەی لە ٥٠٪ کەمی کردووە
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لیوا سامر محمد حسێنی، فەرماندەی ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە عێراق ڕایگەیاند، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ھێزە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایش، فەوجێکی وەڵامدانەوەی خێرا تەرخانکراوە بۆ ئەو پێنج پارێزگایەی تا ئێستا دۆسییەی ئەمنی خۆیان پێگەیشتووە کە بریتین لە نەجەف، دیوانیە، موسەنا، واست و بابل.
ھاوکات، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی دەستکەوت بووە چونکە ڕێژەی تاوانەکان بە رێژەی لە ٤٠٪ کەمیانکرد و کردەوە تیرۆرستیەکانیش بە رێژەی لە ٤٦٪، واتە بە ھەردووکیان بە رێژەی لە ٥٠٪ کەمیانکردووە.



