عەممار حەکیم: پێویستە پەلەبکرێت لە پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان
کوردسات نیوز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
نوسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، حەکیم لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسییان کرد لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوولا جەختییان لە پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەتی خۆجیی کردەوە، بەجۆرێک کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەبەرچاو بگیرێت و لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا ھاوتەریب بێت و کەسی شایستە و بەتوانا بۆ پۆستەکان دابنرێت.
ھاوکات کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، ٣٢٩ تانە لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکراوە و زۆرترینیان لە بەغداد بوون و لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا تانەکان یەکلادەکرێنەوە و ئەنجامەکانیان رادەگەیەندرێن.



