سێ ھاوپەیمانییە عەرەبییەکەی کەرکوک فراکسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا پێکھێنا
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ھەریەک لە ھاوپەیمانییە عەرەبییەکانی کەرکوک، کە پێکھاتوون لە ھاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک و ھاوپەیمانی سەرکردایەتی و ھاوپەیمانی عەرەبی، بڕیاریاندا بە پێکھێنانی فراکسیۆنێکی ھاوبەش بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ناوی " فراکسیۆنی یەکگرتووی عەرەبی".
ھاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک خاوەنی سێ کورسی ئەنجومەنی پارێزگایە و ھاوپەیمانی سەرکردایەتیش خاوەنی دوو کورسی و ھاوپەیمانی عەرەبی خاوەنی یەک کورسییە، بەوپێیەش لەئێستادا فراکسیۆنە ھاوبەشەکەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خاوەنی شەش کورسییە.



