باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: دەبێت ھێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر کارمەندانمان بوەستێندرێت
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاراستنی گیانی کارمەندانی ئەمریکی لە عێراق لە پێشینەی کارەکانی سەرۆکی ئەمریکایە.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق، میوانی حکومەتی فیدراڵن و ھێرشکردنە سەریان ھێرشکردنە سەر عێراقە.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت ھێرشی گروپە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوەستێندرێت.
.jpg&w=3840&q=75)


