کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کۆتاییھاتنی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی لە ١٠ پارێزگا راگەیاند
کوردسات نیوز
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، لە کۆی ئەو ١٥ پارێزگایەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان تێدا بەڕێوەچوو، پڕۆسەی ژماردنی لە ١٠ پارێزگایان کۆتایی ھاتووە و ئاستی ھاوتایی ئەنجامەکان ١٠٠٪ە.
وتیشی، تیمەکانیان بەردەوام کار لەسەر تەواوکردن و ژماردنی دەستی بۆ دەنگەکانی ئەو پێنج پارێزگای تر دەکەن کە ھێشتا دەنگەکانیان بە دەستیی جیانەکراونەتەوە، کە یەکێکیان لە پارێزگاکان بەغدادە بە ھەردوو بەشی کەرخ و رەسافەوە.



