ئەمریکا: ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، نزیکەی سەعات ٧:٣٠ خولەکی بەیانی بە کاتی عێراق بە مووشەکێکی ١٢٢ ملیم بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق کراوەتە ئامانج.
وتیشی، لە ئەنجامی ھێرشەکە ھیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانیان شوێنی ھەڵدانی ئەو مووشەکەیان دیاریکردووە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن.
راشیگەیاند، ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیان بەسەر بارھەڵگرێکدا گرتووە کە دەستکاری کراوە بۆ ھەڵدانی پێنج مووشەک.



