راوێژکارێکی سەرۆک وەزیران: سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ھەڵسەنگاندن بۆ ئابووری عێراق دەکات
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ھیشام رکابی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سیاسەتی حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئاستی ئابووری ھەڵدەسەنگێنێت و لە ڕاپۆڕتەکەیدا ھاتووە، عێراق لە گەشەی بەرھەمی ناوخۆیی نانەوتیدا بەرەوپێش دەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشوازی لە پلانەکانی حکومەتی فیدراڵ دەکات بۆ بەھێزکردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و نەختینەی ناوخۆ و پشتیوانی خۆشی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ چاکسازی دووپاتدەکاتەوە.


