بۆ ئەمساڵ عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا بوو کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە
لاڤە
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
بە پێی پێوەرێکی جیھانی، کە ریزبەندی بۆ مەترسیدارترین وڵاتانی جیھان کردووە بۆ ئەمساڵ، لە کۆی ١٩٣ وڵات، عێراق لە پلەی ٥٩یەمدایە و یەکێکە لە مەترسیدارترین وڵاتان.
مەترسیداری ئەو وڵاتانە لەسەر زیاتر لە ١٠٠ ھۆکار بڕیاری لەسەر دەدرێت، کە پەیوەندی بە توانای روبەڕبوونەوە و ئەگەری دووچاربوونی وڵاتان بە مەترسی و کارەساتە سروشتییەکانەوە ھەیە.
ھەر بەپێی ئەو ریزبەندییە، فلیپین و ئیندۆنیزیا و ھندستان لەو وڵاتانەن کە زۆرترین جار روبەڕووی مەترسی دەبنەوە لەسەر ئاستی جیھان.