بەھۆی تەقەی خۆشی لە نەینەوا و بەسرە شەش ھاووڵاتی برینداربوون
هادی
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
بەپێی میدیاکانی عێراق شەوی رابردوو دوای تەواوبوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە گوندی حاج عەلی لە سنووری ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، بەھۆی سەرکەوتنی کاندیدێک تەقەی خۆشی کراوە، لە ئەنجامدا پێنج ھاووڵاتی برینداربوون.
ھەروەھا لە شاری بەسرەش، بەھۆی ئەنجامدانی تەقەی خۆشی ھاووڵاتیەک برینداربووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.



