لە رۆژی ھەڵبژاردندا ھەڵگرتنی چەک و ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر قەدەغە دەکرێت
هەژار
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی رێکار و رێوشوێنە ئەمنییەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاسایش و ئارامی رۆژی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ھێزەکانیان لە ھەموو ئەو شوێنانەی ناوەندی دەنگدانیان تێدایە بڵاودەکەنەوە بە مەبەستی رێگرتن لە ھەر رووداو و پێشێلکارییەک، لەو چوارچێوەیەشدا ھەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە.
راشیگەیاندووە، لە رۆژی ھەڵبژاردندا کە ١٨ی ئەم مانگەیە ھەڵگرتنی چەک و ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و ماتۆڕسکیل و ماتۆڕسکیلی بارھەڵگر قەدەغە دەکرێت و ھەر کەسێکیش پابەند بڕیار و رێکارە ئەمنییەکان نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.