فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەوەی زەمینەیەکی گونجاو بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران نەرەخساوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە بە دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار.

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی سەرقاڵبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئامادەنەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کوتلەکان، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران کە پشکی سوننەیە ھەڵببژێرێت و ببێتە جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران، کە پێشتر بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵوەشێندرایەوە.