عێراق زیاتر لە ٦٩ ملیار دیناری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەرخانکرد
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لەچوارچێوەی بودجەی کۆمسیۆن ٤٣ ملیار و ٧٦٩ ملیۆن دینار و لە بودجەی فریاگوزاری ھەرێمیش ٢٥ ملیار و ٤٦٠ ملیۆن دیناری بۆسەر ھەژماری بودجەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گواستەوە.
ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتیشی دایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان تا ئەو پارەیە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان خەرج بکات، کە بڕیارە ٢٥ی شوباتی داھاتوو ھەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھەروەھا زیاتر لە پێنج ملیار و ٥٦٢ ملیۆن دیناریشی بۆ روبەڕوبوونەوەی لافاو لە ھەرێمی کوردستان تەرخانکرد.