گرووپی مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامیان بۆ ئەو ھێرشانەی دەکرێنەسەر کەرتی غەززە، ھێزەکانیان لە ھێرشێکدا بنکەی ھێزەکانی ئەمریکایان لە بیرە نەوتی کۆنیکۆ لە خاکی سوریا کردووەتە ئامانج. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ھێرشەکەدا بە مووشەک ھێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و مووشەکەکانیش بە سەرکەوتیی ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.

ھاوکات، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری سنووری عێراق، بە مووشەک کراونە ئامانج و تائێستاش زەرەر و زیانەکانی ھێرشەکە دیارنییە.