لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ سەرژمێری ئەزموونی لە عێراق ئەنجامدەدرێت
کوردسات نیوز
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا سەرژمێری ئەزموونی ئەنجامدەدەن و پرۆسەکەش بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی لە چەند ناوچەیەکدا ئەنجامدەدرێت کە سەرژمێری گشتی دەیانگرێتەوە.
دوێنێ وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لایانە ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس دەبێت و لەو ژمارەیەش ٥٠.٥ ٪ی دانیشتوان رەگەزی نێرن و ٤٩.٥ ٪یان رەگەزی مێن.



