لە خاکی عێراق ھێشتا ٢٠٠ کیلۆمەتر رووپێوی بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی لە مین پاک بکرێتەوە
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندووە، بەھۆی تەقینەوەی مین و بۆمبی کلاستەر تائێستا ٣٤ ھەزار کەس لە عێراق بوونە قوربانی، بەشێکی زۆریان ئەندامەکانی جەستەیان لە دەستداوە، بەھۆی مینەکانەوە ھەزاران کەسیش ژیانیان لە مەترسیدایە.
راشیگەیاندوە، لەلایەن وەزارەتی ژینگە و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین زیاتر لە شەش ھەزار کیلۆمەتر زەوی لە مین پاککراوەتەوە، بەڵام ھێشتا ٢٠٠ کیلۆمەتر لە خاکی عێراق روپێوی بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی پاکبکرێتەوە.



