چوارچێوەی ھەماھەنگی: دەتوانرێت پێش ھەڵبژاردنی پارێزگاکان جێگرەوەی حەلبوسی دیاریبکرێت
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
حەسەن فەدعەم سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستێکی گرنگە و نابێت بەو شێوەیەی ئێستا بە بەتاڵی بمێنێتەوە و لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگیشدا ھیچ دابەشبوون و کێشەیەک نییە لەسەر ئەو ناوانەی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری دەکرێن.



