قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق گەیشتووەتە ١٠ ملیار دۆلار
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
یەحیا ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەماھەنگییەکی باشی ئابووری و بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق ھەیە و لە ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە ١٠ ملیار دۆلار، چاوەڕوانیشدەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ بگاتە ١٢ ملیار دۆلار.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی زۆری ئەو کاڵا و شتومەکانەی لە ئێرانەوە ھەناردەی عێراق دەکرێت، پەیوەندییان بە ژێرخانی بیناسازییەوە ھەیە لەو وڵاتە، لەوانە ئاسن و پۆڵا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق جەختیلەوەشکردەوە، عێراق ھیچ بڕە پارەیەک قەرزاری کەرتی تایبەتی ئێران نییە و بازرگانان و پیشەوەرانی کەرتی تایبەتی ئێران ھەموو شایستە داراییەکانیان لە عێراق وەرگرتووە.