ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئەیلوولی 2025 لە کۆشکی بەغدا، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە د. عەبدولڕەحمان بن حەمەد بن جاسم وەزیری ڕۆشنبیری قەتەر و وەفدی یاوەری.
لە دیدارەکەدا کە د. ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی برایەتی و هاوکاری نێوان عیراق و قەتەر کرا. سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ڕۆشنبیری و هەماهەنگی لەسەر پرسی جیاواز بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە عیراق سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکات کە کراوەتە سەر قەتەری برا و رەتکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایش و سەروەرییەکەی بخاتە مەترسییەوە.
هەروەها پێویستە وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی توند لەبارەی پێشێلکارییەکانی زایۆنیستەکان بگرنەبەر کە دووبارە دەبنەوە دژ بە گەلان و وڵاتانی ناوچەکە، ئەمەش سەقامگیری و ئارامی تێکدەدات.
لەلای خۆیەوە، د. عەبدولڕەحمان بن حەمەد سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەرۆشی و بایەخدانی سەرۆکی کۆمار بۆ پتەوکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا کردەوە، بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەکانی هەردوو گەل لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.