ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی رایگەیاند، لەساڵیادی كارەساتە پر خوێناویەکەی یەکی شوبات سەری رێزو نەوازش بۆ تەواوی شەھیدەکان و خانەوادەکانیان دادەنوێنین ولەیادی ئەوە رۆژە ماتەمینەدا دەبێت ھەموو لایەک تێ بگەین کە دوژمنان ھیچ جیاکاریەک لەنێوانمان ناکەن.
دەق پەیامەکە
پەیامی ئەنجوومەنی پیشتیوانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات
لەساڵیادی كارەساتە پر خوێناویەکەی یەکی شوبات سەری رێزو نەوازش بۆ تەواوی شەھیدەکان و خانەوادەکانیان دادەنوێنین
کارەساتی یەکی شوبات بەھەموانی گوت و ئاگاداری کردینەوە کورد لای ئەوان ھەر کوردە و ھیچ جیاوازیەکی نیە لەرەنگ و بیرکردنەوەیان
بیست سال پێش ئەمرۆ تاریک پەرستان لەھەولێر لەدوو تەقینەوەی جیا، بەڵام ھەردووکیان دەرھەق بە کورد ئەنجامدرا، کە بووە ھۆی شەھیدبوونی چەندین سەرکردە و کادیری رێبازی کوردایەتی و بریندار بوونی چەندانی تر .
لەیادی ئەوە رۆژە ماتەمینەدا دەبێت ھەموو لایەک تێ بگەین کە دوژمنان ھیچ جیاکاریەک لەنێوانمان ناکەن.
دەبا ئیمەش بە ھەموو لایەکمان خۆمان رێکبخینەوە و یەکگرتوبین بۆ ئەوەی دوژمن و نەیارەکانمان نەتوانن جارێکی تر دەستمان بۆ درێژبکەن.
سلاو درود بۆ گۆری شەھیدان بەگشتی و شەھیدانی یەکی شوبات بەتایبەتی
ئەنجوومەنی پیشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان