راپۆڕتێکی بەپەلە لەسەر مافە خاکی و ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ کوەیت ئامادە دەکرێت
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢٣
موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی لەسەر پرسی مافە خاکی و ئاسمانییەکانی عێراق پێکھێنا، کە ئەرکی لیژنەکە ئامادەکردنی راپۆڕتێکە لەسەر مافە خاکی و ئاسمانییەکانی عێراقە لەگەڵ وڵاتی کوەیت.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند، دەرئەنجامی راپۆڕتەکە دەبرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بەو ڕاپۆڕتە بەڕێوەدەچێت.



