ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا دەدات
لاڤە
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەپێی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سەعات ١ی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و ٧ بڕگە لەخۆدەگرێت.
تێیدا، دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا دەدرێت، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی بەرپرسانی پێشووی حزبی بەعس دەکرێت، ھەر بە پێی کارنامەکە سێ پرۆژەیاسای تریش گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.



