وەزارەتی تەندروستی: دەرمانە ژەهراوییەکە لای ئێمە تۆمارنەکراوە
لاوان
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەو دەرمانەی ئاژانسی بلومێرگ باسی لێوەکردووە بە ناوی "کۆڵد ئاوت"، لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارنەکراوە و مامەڵەکردن بەو دەرمانەوە نایاساییە.
راشیگەیاند، بابەتی دەرمانی کۆڵد ئاوت، کە دەرمانێکە بۆ نەخۆشی سەرمابوونی منداڵ بەکاردەھێندرێت، بابەتێکی نوێ نییە و پێشتر وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوونی بۆ کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختیشیکردەوە، تیمەکانی چاودێری وەزارەتی تەندروستی بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ئەو دەرمانە و ھاوشێوەکانی و بە سزاگەیاندنی لایەنی سەرپێچیکاری پشت ھاوردەکردنی ئەو دەرمانانە.



