عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە
کوردسات نیوز
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ١٠٠ ملیۆن و ٥٩ ھەزار و ٥٢ بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە، تێکڕا ھەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٧١ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشراوە و کۆی داھاتی نەوتیش لە مانگی رابردوودا حەوت ملیار و ١٧٩ ملیۆن و ٦٧٠ ھەزار دۆلار بووە.
راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو لە کێڵەگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ٩٨ ملیۆن و ٧٢٥ ھەزار و ٦٢٠ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە و ٣٣ کۆمپانیای جیھانیش لەمانگی رابردوودانەوتی عێراقیان کڕیووە.