کۆمیسیۆنی عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکان دەکاتەوە
لاڤە
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگەوە، دەرگای دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکان بۆ رۆژی دەنگدان دەکرێتەوە.
راشیگەیاند، پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن لەڕێی لینکێکەوە دەبێت و فەرمانبەرانی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت دەگرێتەوە، بێجگە لە کارمەندانی ھێزی ئەمنی و سەربازی و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەو دەرچووانەی کە بڕوانامەیان خوار دبلۆمە.