عێراق بە رێگەیەکی ئاسنین کەنداو بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە
ئایار
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
ناسر ئەسەدی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق پاڵپشتی لە پڕۆژەیەکی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین دەکات، کە درێژییەکەی ٧٥٠ میلە و رۆژھەڵات و کەنداو بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.
وتیشی، ئەو ھێڵە ئاسنینە لە چوارچێوەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانە، کە باشووری بەسرەوە دەستپێدەکات و بە بەغداد و موسڵدا تێدەپەڕێت و دەچێتە تورکیا و لەوێوە دەگاتە ئەوروپا، ھەروەھا لە رێگەیەوە پەرە بە بازرگانی و گواستنەوەی نەوت و غاز دەدرێت.