رێگە بە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەدرێت بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان چەک بەکاربھێنن
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە نوسراوێکدا رێگەی بە ئەفسەران و ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی داوە بۆئەوەی چەک ھەڵبگرن و بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان بەکاری بھێنن لە کاتی ھەر ھێرش و ھەڵکوتانەسەرێک.
ھەر بە پێی نووسراوەکە رێگە بە ئەفسەران و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان نادرێت، وێنە بە چەکەکانیانەوە بگرن و بڵاوی بکەنەوە، چونکە پێویستە چەک ھەڵگرتن بە نھێنیبێت.



