دەستەی دەستپاکی داوای لێکۆڵینەوە لەگرێبەستەکانی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣
دەستەی دەستپاکی دوای بەدواداچوونێکی ورد لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، کۆمپانیاکە سێ گرێبەستی کارکردنی ھاوبەشی بێسوودی لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆمپانیای یەکەم مافی فرۆشتنی کاڵا و کاڵای بازرگانی لەناو فڕۆکەکانیدا پێدراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای دووەم گرێبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی و بەڕێوەبردنی گشتیی پێدراوە و لە گەشتە ئاسمانییەکاندا کەرتی تایبەتیش بە ڕێژەی ٧٤٪ قازانجی دەست کەوتووە کە دوو ملیار دینار بووە، بەڵام ھێڵی ئاسمانی عێراقی تەنیا لە ٢٦٪ بۆ ماوەتەوە کە ٧٥٠ ھەزار ملیۆ دینارە.



