لیژنەی دارایی: میکانیزمی ھەژمارکردنی نەوتە راگیراوەکەی ھەرێمی کوردستان نازانین
لاڤە
٩ی ئایاری ٢٠٢٣
محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لیژنەکەیان میکانیزمی ھەژمارکردنی ئەو نەوتەی ھەرێمی کوردستان نازانن کە ھەناردەکردنی وەستاوە، وتیشی، ناڕوونییەک لە رێککەوتنەکەدا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی فەرمانبەران لە ھەرێمی کوردستان سێ ھێندەی ژمارەی فەرمانبەرانە لە بەغداد، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی بەغداد نۆ ملیۆنە و ژمارەی دانیشتووان لە ھەرێمی کوردستان ھەشت ملیۆنە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پڕۆژەیاسای بودجەی بە بۆمبڕێژکراو ناوبرد کە کورتھێنانەکەی دەگاتە ٦٤ ترلیۆن دینار و وتیشی، پڕۆژەیاساکە تائێستا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ناو لیژنەی دارایی، یەکلانەکراوەتەوە.