ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ ھەموواری یاسای رزگاربووانی ئێزدی دەکات
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٣
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکە شەش بڕگەی لەخۆی گرتووە، کە بریتین لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ھەموواری یەکەمی یاسای رزگاربووانی ئێزدی، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەئەندامبوونی عێراق لە سیستمی بنەڕەتیی لە رێکخراوی ئاسایشی خۆراکی ئیسلامی، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی عێراق و تونس لەبارەی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان.
ھەر بەپێی کارنامەکە ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ھەموواری دووەمی یاسای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پڕۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات.