عێراق ساڵی رابردوو ٦٠٠ ھەزار تۆن خورمای ھەناردەکردووە
ڕێبوار
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣
محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، حاڵەتی خودبژێوی ئەستەمە بە درێژایی ساڵ بەدیبێت بەڵام بە پێی پێویستییەکان، بازاڕ کراوەیە بۆ ھاوردە و ھەناردەکردن، رۆژانە چاودێری نرخی بەرھەمەکانیش دەکەن.
وتیشی، لەسەر بنەمای پاراستنی بەکاربەر پرۆگرامی روزنامەی کشتوکاڵی دانراوە و لە ئێستادا زیادەی بەرھەمیان لە تەماتەو ئالیک ھەیە، ساڵی رابردوو ٦٠٠ ھەزار تۆن خورمایان ھەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا کردووە.
رونیشیکردەوە، سەوزەواتی عێراقی و بەرھەمی کاڵەک و شوتی لە بازاڕەکانی کەنداو خواستی زۆری لەسەرە بەرھەمی کاڵەک و شوتی و ئالیکیان ھەناردەکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرتاسەری عێراقدا ٢٧ ملیۆن دۆنم زەوی گونجاو بۆ کشتوکاڵ ھەیە و جەنگی ئۆکراین ھاندەربووە لەسەر بنەمای گلدانەوەی ئاو کشتوکاڵ لە زەوییە بیابانییەکان فراوان بکەن.