کارتی ئەلکترۆنی بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراک لە شەش مانگدا دەکەوێتە کار
گۆران
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣
ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، کاکردن بە کارتی ئەلکترۆنی ئاسانە ھیچ خەرجییەکیشی ناکەوێتەسەر، پرۆسەکە تەنیا گۆرینە لە کاغەزەوە بۆ کارت و تەواوی ئامێر و پێداویستییەکانی بۆ دابین کراوە.
وتیشی، راھێنان بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لەسەر دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بە کارتی ئەلکترۆنی دەستیپێکردووە.


