بە بڕیاری سودانی ١٠٠ ھەزار دینار وەکو جەژنانە دەدرێتە ژینگەپارێزان
هەژار
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
بەپێی نووسراوێک کە ئیمزای ئیحسان عەوادی بەڕێوەبەری نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی عێراقی لەسەرە، وەک پێزانین و سوپاسکردنیان لەبەرامبەر کارکردنی بەردەوام و دڵسۆزییان بۆ کارەکەیان، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕی ١٠٠ ھەزار دینار دەدرێتە سەرجەم کارمەندانی ژینگەپارێز و پاککرەوەکان.
نووسراوەکەش ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ھەردوو ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران و سەرجەم وەزارەتەکان کراوە بۆئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.



