سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار ئاماژەی بە دوا پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق کرد و سەبارەت بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی ٤ی نیسان رێککەوتنێکی گرنگە بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان و لە پرۆژەیاسای بودجەدا جێگیرکراوە.

سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیش سودانی رایگەیاند، کەمبوونەوەی ھەناردەی ٤٧٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە ژمارەیەکی گەورەیە و زیان بە ھەموو لایەک دەگەیەنێت، لەچەند رۆژی داھاتووشدا کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیاکانی دەرھێنانی نەوت رێککەوتن ئیمزا دەکەن و داوا لە تورکیا دەکەن ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.

سودانی جەختیشیکردەوە، دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم و ھەموو پارێزگاکانی عێراق ئەرکی حکومەتەو خەڵات نییە، وتیشی، پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە لەسەدا ١٢.٦٧ جێگیرکراوە و گۆڕانکاری تێدا نەکراوە.