لە بەعقوبە ھێرشکرایە سەر ماڵێک و بەھۆیەوە ژنێک کوژرا
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
ھەیسەم شەمەری بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی تەحریری قەزای بەعقوبە کەسێکی نەناسراو بە دەمانچە ھێرشی کردووەتە سەر ماڵێک.
راشیگەیاند، بەھۆی ھێرشەکەوە ژنێک کوژراوە و مێردەکەشی برینداربووە.
ھەیسەم شەمەری ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەرووداوەکە دەستپێکردووە و رێوشوێنی یاسایی پێویستی گرتووەتەبەر.



