کۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرھەمی گەنم لە سەرتاسەری عێراق بۆ دوو ھێندەی ساڵی رابردوو بەرزببێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بارانبارین لە کاتی گونجاودا، بەتایبەتی بارانی ئەمدواییە کاریگەری زۆر بەرچاوی لە گەشەی بەرھەمی گەنم ھەیە، گەڕانەوەی قەرزی جووتیارانیش، ھاندانی جووتیاران بۆ ئەوەی گەنمی زیاتر بچێنن، کاریگەری زۆریان لەسەر زیادبونی بەرھەمھێنانی گەنم ھەیە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی، ساڵی رابردوو دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار تۆن گەنم بەرھەم ھاتووە، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ئەو بڕە گەنمە بۆ دوو ھێندە زیاد بکات و زیاتر لە ٤ ملیۆن تۆن بەرھم بھێنرێت، بەوەش پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە