زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند، وەزارەتەکەی کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی راگرتووە بەھۆ ئەوەی بەرنامەی پڕۆژەکان لەئاستی پێویستدا نەبوون بەشێکی دیکەشیان گۆڕانکاری لە تێچوو و کاتی تەواوبوونیان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەنداوی مەکحول پێویستی بەوەیە زەوی بەنداوەکە دووبارە پێداچوونەوەی پێدا بکرێت، چونکە بەم شێوەیەی ئێستا بەنداوەکە تەنھا بەمەبەستی بەکاربردن سودی لێوەردەگیرێت و ناتوانرێت ئاویدا تێدا گلبدرێتەوە، ئەوە جگەلەوەی پێکھاتەی ئەو زەویەی بەنداوەکەشی لەسەر دروست دەکرێت مەترسی ئەوەی ھەیە بۆ ھەڵگرتنی ئاو زیانی ھەبێت.

بە تەواوبوونی بەنداوی مەکحول دەبێتە یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکانی عێراق و توانای گلدانەوەی  ٣,٣ ملیار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، ھەروەھا بەنداوەکە توانای بەرھەمھێنانی ٢٥٠ مێگاوات کارەبای ھەیە و لەبوارەکانی کشتوکاڵ و ئابوریشدا سودێکی زۆری بۆ پارێزگای سەڵاحەدین دەبێت.