كۆمپانیای ڤیزای جیهانی: ٨١٪ی عێراقییەكان ئەژماری بانكییان نییە
٣ی نیسانی ٢٠٢٣
لەیلا سەرحان، بەڕێوەبەری ھەرێمی کۆمپانیای ڤیزای جیھانی بە رۆژنامەی "سەباح"ی عێراقی رایگەیاند، مامەڵەی عێراقییەکان لەگەڵ بانکەکاندا کەمبووەتەوە و ٨١٪ی دانیشتووانی عێراق ئەژماری بانکییان نییە، ھۆکارەکەشی بۆ نەبوونی رۆشنبیری دارایی گەڕاندەوە.
راشیگەیاند، کۆبوونەوەی تیمەکانی کۆمپانیاکەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی لەپێناو پێشخستنی مامەڵەی ئەلکترۆنییە لەناو بازاڕەکانی عێراق، پێشوازیشی لە ھەوڵەکانی حکومەت کرد بۆ بە ئەلکترۆنی کردنی مامەڵە بانکییەکان.

