لە رێورەسمێکدا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی روسیا و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێککەوتنێکیان ئیمزاکرد بۆ ھەڵگرتنی ڤیزای سەردانی ھەردوو وڵات لەسەر ئەو کەسانەی خاوەنی پاسپۆرتی دیبلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزارین.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رێککەوتنەکە لە چوارچێوەی تێڕوانیینەکانی بەرنامەی حکومەتەکە بۆ بەھێزکردنی  پێگەی پاسپۆرتی عێراقی لە جیھاندا.