(باسم عەوادی) وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەکاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەران خۆی ئامادە دەکات بۆتاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بودجە ، حکومەت متمانەی خۆی بە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتدەکاتەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی وڵات پێویستی لە رادەبەدەری بەوەیە پەلە بودجە پەسەند بکرێت تاکو رێچکەی جێبەجێکرتن بگرێتەبەر و بەزووترین کات حکومەت بە پێی توانا کار بکات بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکانی.

راشیگەیاندوە، بودجە  پرۆژەی گەشەپێدان و دۆسیەی گەورە و بنەڕەتییە کە قوڵایی ستراتیژییان ھەیە لەخۆ دەگرێت لەبەرئەوە حکومەت داوا لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەکان دەکات ھەوڵەکان یەکبخەن بۆ یەکلاکردنەوەی. 

وتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتیشیی دەکاتەوە، سەرۆک وەزیران ئامادەیە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەڵامدانەوەی تێبینی و پرسیاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە.