باڵیۆزی ئێران لەعێراق : ھەرگیز بیرمان لەوەنەکردووەتەوە لەشکرکێشی بکەینە سەر ھەرێم
شۆرش
١ی نیسانی ٢٠٢٣
محەمەد کازم ئال سادق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە رایگەیاند، ئەو ھەواڵانەی باس لە لەشکرکێشی ئێران دەکەن بۆ سەر ھەرێم سەرلەبەریان ناراستن و ھەرگیز ئێران بیری لە ھەنگاوێکی لەو جۆرە نەکردووەتەوە، راشیگەیاند، ئەوە چەواشەکاری میدیاییە لە ھەردوو وڵات کە نایەوێت پەیوەندی عێراق و ئێران دۆستانە و نزیک لەیەکتر بن.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردووی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دژی کوژرانی ژینا ئەمینی و رەوشی وڵاتەکە، ئال سادق ئاماژەی بەوەکرد، ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییە بەھۆی دزەپێکردنی لایەنەکانی کوردی نەیاری ئێران لە ھەرێم سەریانھەڵدا و دەزگای ئەمنییەکانی وڵاتەکەی تۆڕێکیان لەناوبردووە کە پیلانێکی گەورەیان ھەبووە و ئەو تیمەش لە ھەولێرەوە رێکخراوە و رەوانەی ئێران کراوە.