ھاوپەیمانی عەزم داوایەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
رێبوار
٣١ی ئازاری ٢٠٢٣
ھاوپەیمانی عەزم لە راگەیەنراوێکدا داوای لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە پەلە بکات لە گواستنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ لیژنەی دارایی تاکو تاوتوێ بکرێت و بخرێتە بەرنامەی نزیکترین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
راشیگەیاندووە، پڕۆژەیاسای بودجە گرنگییەکی گەورە و ھەستیاری ھەیە لە پەیوەست بە ژیانی ھاووڵاتیان، بۆیە پەسەندکردنی کاریگەری ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئیداری ھەیە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە رۆژی ١٦ی ئادارەوە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و تائێستا لە نوسینگەی محەمەد حەلبوسییە و نەدراوەتە لیژنەی دارایی.


