محەمەد حەلبوسی ١٥ رۆژ مۆڵەت بەخۆی دەدات
ڕێبوار
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣
بە پێی فەرمانێکی پەرلەمانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ١٥ رۆژی مۆڵەتی بەخۆی بەخشیوەکەلە سێی نیسانەوە مۆڵەتەکەی دەستپێدەکات.
ھاوکات محەمەد مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەدواداچوونی کاری لیژنەکان بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ.
ئەوەش لەکاتێکدایە حەلبوسی ماوەی دوو ھەفتەیە پرۆژە یاسای بودجەی لە نوسینگەکەی ھێشتۆتەوە و رەوانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی نەکردووە، لە سەر بەڕێوەبردنی دواین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ دەنگدان لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن کە بانگی ھێزەکانی پاراستنی پەرلەمانی کرد بۆ دەرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری ناڕەزایی رووبەرووی رەخنەی توند بوویەوە.