تارق ھاشمی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا ٢٠ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادی عێراقدا تێدەپەڕێت ھیچ گۆڕانکارییەک بە ئاراستەی حکومڕانییەکی باش نەکراوە و خۆڕادەستکردنیش بە رەوشێکی نەخۆش، جێگرەوە و چارەسەر نییە، بەڵکو زیادکردنی نەھامەتییەکانی گەلی عێراقە.

دەشڵێت، لە دوای ٢٠ ساڵ لە پرۆسەی ئازادی، ھیچ ھەنگاوێک بەئاراستەی دابینکردنی ژیانێکی باش بۆ عێراقییەکان نەنراوە کە شایستەیانە، بەڵکو ئەوەی بەدیدەکرێت لە دوای ئەو ٢٠ ساڵە تەنھا گۆڕانی رەوشی عێراقە لە خراپەوە بۆ خراپترین.