بەڕێوەبەری ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پارێزگای نەینەوا کوژرا
کوردسات نیوز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٣
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزێکی سەر بە دەزگای ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شەقامێکی سەرەکی موسڵ بۆسەیان بۆ داواکراوێک داناوە، لە کاتی گەیشتنی داواکراوەکەدا رووبەرووبوونەوە دروست بوە و بەھۆیەوە عەمید سەعد حیکمەت حاجی ئەتروشی بەڕێوەبەری ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری موسڵ کوژراوە و مفەوەزێکیش بریندار بووە.
ھەروەک لە رووبەرووبوونەوەکەدا داواکراوەکە بریندار بووە و بە برینداری دەستگیر کراوە.



