شەمخانی گەیشتە عێراق و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٣
ئاژانسی ھەواڵیی میھری ئێرانی بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵا، کە پێکھاتووە لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران و وەزیری ئیتلاعات و بەرپرسانی سوپای پاسداران، گەیشتووەتە بەغداد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاروایە شەمخانی لە بەغداد چاوی بە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بکەوێت، ھەروەھا رێککەوتنێکی سێ لایەنە لە نێوان ئێران و حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئیمزا بکرێت.



